PM:07:47:06/10/2025
164 جار خوێندراوەتەوە
+
-
نرخی کاتژمێرەکەی یاماڵ کە لە مەراسیمی باڵۆن دۆر
لەدەستی کردبوو بە 120 هەزار دۆلار دەخەمڵێنرێت.
سەرچاوە رۆژنامەوانیەکان وردەکاری ورووژێنەریان
لەسەر ئەو کاتژمێرە سەرسوڕهێنەرە ئاشکرا کرد کە لامین یاماڵ لە مەراسیمی باڵۆن دۆری
ساڵی 2025 لەدەستی کردبوو.
یەمال یەکێکە لەو بەهرەمەندە دیارانەی کە تۆپی پێ
لەم ساڵانەی دواییدا بەرهەمی هێناوە، لە ئێستادا لە پێشەنگی لیستی گرانبەهاترین
یاریزانانی جیهانە و بەهای 200 ملیۆن یۆرۆیە، هاوکات پلەی دووەمی ڕیزبەندی تۆپی
ئاڵتونی 2025 ی بەدەستهێناوە.
سەرەڕای تەمەنە بچووکەکەی کە تەنها 18 ساڵە،
یاریزانە لاوەکە سەرنجی میدیاکانی جیهانی بەلای خۆیدا راکێشاوە، ئەویش بەهۆی
هەڵسوکەوت و کردارەکانییەوە لە دەرەوەی یاریگا، وە دواین بابەتی ئەستێرەکەش کە
سەرنجی میدیاکانی راکێشا کاتژمێرەکەیەتی کە لە مەراسیمی باڵۆندۆر لەدەستی کردبوو.
بەپێی نوێترین راپۆرتپێگەی ئی ئێن
بڵاویکردووەتەوە، ئەو کاتژمێرەی لامین تەنها یەک کۆپی
هەیە لە جیهاندا و نرخەکەشی بە 120 هەزار دۆلار دەخەمڵێنرێت، هەروەها بە زێڕی
عەیارە 18 درووستکراوە لەلایەن کۆمپانیای لوکسی پاتێک فیلیپەوە کە کۆمپانیایەکی
سویسرییە و زیاتر لە دوو سەدەیە دامەزراوە.
ئەمەش سەلمێنەری ئەوەیە لامین یاماڵی 18 ساڵان
هەر بە زووی تێکەڵی جیهانی مۆدێلی و ریکلام بووە، کە ئەمەش دەبێتە سەرچاوەیەکی گەورەی
دارای لە داهاتوودا بۆی.