خولی فەرەنسا.. پاریس بردنەوەی بەدەستهێنا

AM:12:15:28/09/2025

76 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی فەرەنسا پاریس بە دوو گۆڵی بێوەڵام لە ئوکسێری بردەوە و پێشەنگیی قایمترکرد.

لە هەفتەی شەشەمی  یارییەکانی خولی فەرەنسا، یانەی پاریس سان جێرمان لە باخچەی شازادەکان میوانداری ئوکسێری کرد.

تایمی یەکەم، تیپەکەی ئینریکی وەک پیشەی هەمیشەیی کۆنترۆڵی یاریگای کرد، چەندین هێرشی مەترسیداریان بردە سەر گۆڵی یانەی میوان، تا ئەو کاتەی زابارنی لە خولەکی 32 گۆڵی پێشکەوتنی بە یانەکەی بەخشی.

لە تایمی دووەم، یاریزانانی پاریس بە هەمان ئاست هاتنەوە نێو یاریگا و لە خولەکی 54 بێرالدۆی بەرگریکار گۆڵی دووەمیشی بۆ یانەکەی پایتەخت نوسییەوە.

سەرەنجام یارییەکە بە دوو گۆڵی بێوەڵام لە سودی پاریس بە کۆتا هات، بەم ئەنجامە پاریس سان جێرمان بە کۆکردنەوەی 15 خاڵ پێشەنگیی قایمترکرد.

لە یارییەکانی دیکەی هەمان هەفتەش مۆناکۆ بە لۆریان دۆرا و تۆلۆز و نانت بە دوو گۆڵ یەکسانبوون.