لێدوانەکانی ئەلێگری و کۆنتی پێش یاریی نێوانیان

PM:10:22:27/09/2025

72 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەلێگری رایگەیاند یارییەکەیان تاقیکردنەوەیەکی گرنگە و کۆنتی پێیوایە رووبەرووبوونەوەی میلان یارییەکی گەورەیە.

پێش رووبەرووبوونەوەی نێوان ئەی سی میلان و ناپۆلی لە سێریا ئەی، راهێنەری هەردوولا لێدوانی خۆیان خستەروو.

لە سەرەتادا ماسیمیلیانۆ ئەلێگری راهێنەری میلان وتی: تاقیکردنەوەیەکی گرنگ دەبێت، ئێمە لە دۆخێکی باشداین، چ لە ڕووی جەستەیی و چ لە رووی دەروونییەوە.

ئەوەی کێشەبێت لە ئێمەدا ئەوەیە لە رووی هیرشبردنەوە زۆر رێکخراو نین، هەرچەندە زیاتر لەگەڵ یەکتربین و زیاتر کار بکەین کەمو کوڕییەکان چارەسەر دەکەین.

دەشڵێت: پۆلیسیچ ئاستێکی زۆر باشی هەیە، رافێل لیاو پێویستە لە کۆتاییهێنان بە هێرشەکان باشتربێت، بەڵام نکونکو ئاستێکی زۆر بەرز پێشکەش دەکات و دڵخۆشم بە پێشکەوتنەکەی.

لە بەرامبەردا کۆنتیی راهێنەری ناپۆلی وتی: هەفتەیەکی بە بەخت نییە بۆ ناپۆلی، چەندین کێشەمان هەیە و هەندێک یاریزان بەشدار نابن، بەڵام ئەوە تۆپی پێیە و بەم شێوەیە.

دەشڵێت: کاتێک بەرامبەر تیپەکانی وەک میلان، ئینتەرمیلان، یان یۆڤانتۆس یاری دەکەیت، هەمیشە یارییە گەورەکانن، ئێمە باسی ئەو یانانە دەکەین کە مێژوو و تۆمارێکی گرنگی دەستکەوتەکانیان هەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو یانانەی باسیکرد، ساڵانە کێبڕکێ دەکەن بۆ ئەوەی بگەن بە لوتکە، هەموویان سەرنجیان لەسەر نازناوەکەیە، بەڵام ئەو کەس بە پاڵێوراوی یەکەم دانانێت.