PM:11:58:27/09/2025
84 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئارتێتا دوپاتیکردەوە وردەکارییەکان
ئەنجامی یارییەکەیان یەکلادەکەنەوە و دەبێت لەسەرجەم لایەنەکان باشتربن.
میکێل ئارتێتای راهێنەری ئارسناڵ پێش
یاریی تیپەکەی بەرامبەر نیوکاسڵ یونایتد وتی: نیوکاسڵ
تیپێکی بەهێزە و بە باشی ڕێکخراوە، یارییکردن لەگەڵیان هەمیشە سەختە.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێیوایە وردەکارییەکان
یارییەکە یەکلادەکەنەوە، پێویستە ئاستێکی بەرزیان هەبێت و هەموو
شتێک بە باشی ئەنجام بدەن بۆ ئەوەی سێ خاڵ بەدەستبهێنن.
دەشڵێت: دڵخۆشم بەو
هەنگاوانەی تیپەکە ناویەتی لە چەند یاریی ڕابردوودا، لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا
پێویستە باشتربین و
بەردەوامبین لە
پێشکەوتن لە سەرجەم
لایەنەکان.
وتیشی: هیوادارم ئۆدیگارد بتوانێت
لەگەڵمان بەشداری یارییەکە بکات، بوکایۆ ساکاش هەست بە باشی دەکات و ئامادەیی
تەواوی هەیە، هیچ شتێکیش بە تەواوی نازانێت لەسەر پێکانەکەی مادویکی.