لە یارییەکی هەفتەی شەشەمی هەفتەی حەوتەمی لا لیگا، یاریگای میترۆپۆلیتانۆ میوانداری دێربی مەدریدی نێوان ئەتلەتیکۆ مەدرید و ریاڵ مەدریدی کرد.
تایمی یەکەم، ئەتلەتیکۆ بە فشارکردن دەستیپێکرد و لە خولەکی14 لی نۆرماند بە لێدانی سەر رۆخیبلانکۆسی پێشخست، بەڵام ریاڵ مەدرید بە دوو گۆڵی مباپێ و گولەر لە خولەکەکانی 25 و 36 وەڵامی دانەوە.
ئەتلەتیکۆ نەیهێشت نیوەی یەکەم لە سودی ریاڵ کۆتاییبێت و لە خولەکی 45 سۆرلۆس بە لێدانێکی سەری نایاب گۆڵی یەکسانی یانەکەی تۆمارکرد و یارییەکەی هێنایەوە خاڵی دەستپێک.
لە تایمی دووەم، هەردوو راهێنەر کۆمەڵێک گۆرانکارییان ئەنجامدا و یانەی خاوەن یاریگا کۆنترۆڵی یاریگای کرد و لە خولەکەکانی 51 و 63 دوو گۆڵیان تۆمارکرد.
هەردوو گۆڵەکە ئەلڤارێز تۆمارییکرد، یەکێکیان بە لێدانی سزا و ئەویتر بە لێدانی راستەوخۆی سەرنجراکێش.
ریال مەدرید لە هەوڵی هێنانەوەی ئەنجامەکە بوو، بەڵام ئەتلەتیکۆ لە کۆتا خولەک گۆڵی پێنجەمیشی لە رێگەی گریزمانەوە خستە تۆڕی گۆڵی کۆرتوا.
سەرەنجام یارییەکە بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە سودی ئەتلەتیکۆ مەدرید کۆتاییهات، بەم ئەنجامە ئەتلەتیکۆ خاڵەکانی بۆ 12 خاڵ بەرزکردەوە ریاڵ مەدریدیش خاوەنی 18 خاڵە، ئەم ئەنجامە دیارییەکی نایاب بوو بۆ بەرشەلۆنە ئەگەر سبەینێ بتوانێت لە بەرامبەر سۆسیداد خاڵ بەدەستبهێنێت.
یارییەکەی بەرشەلۆنە و سۆسیداد لە کاتژمێر حەوت و 30 خولەکی شەو بەرێوەدەچێت.