خولی ئیتاڵیا.. ئینتەر میلان بردیەوە

PM:11:58:27/09/2025

60 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئیتاڵیا یانەی ئینتەر میلان بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر شکستی بە کالیاری هێنا.

لە یارییەکی هەفتەی پێنجەمی خولی ئیتاڵیا، یانەی ئینتەر میلان لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی کالیاری.

تایمی یەکەم، یانەی میوان بە هێرشبردن دەستیپێکرد و لاوتارۆ مارتینێزی کاپتنی نێرازۆری گۆڵی یەکەمی بە یانەکەی بەخشی، ئەو گۆڵەش بووە ناونیشانی نیوەی یەکەم.

لە تایمی دووەم، یارییەکە بە هەمان ریتم درێژەی کێشا، گۆڵ تۆمارکردن کەوتە خولەکی 82 کاتێک فرانچێسکۆ ئێسپۆزیتۆ گۆڵی دووەم و دڵنایی بە یانەکەی بەخشی.

سەرەنجام یارییەکە بە دوو گۆڵی بێوەڵام لە سودی ئینتەر میلان کۆتاییهات، بەم بردنەوە تیپەکەی کیڤۆ بە کۆکردنەوەی نۆ خاڵ پلەی چوارەمی گرتووە و کالیاری بە حەوت خاڵ پلەی نۆیەمە.