خولی ئیتاڵیا.. یوڤی و ئەتلانتا یەکسانبوون

PM:09:17:27/09/2025

96 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئیتاڵیا یاریی لوتکەی نێوان یۆڤانتۆس و ئەتلانتا بە یەکسانبوون بە گۆڵێک کۆتاییهات.

لە یاریی لوتکەی هەفتەی پێنجەمی خولی ئیتاڵیا، یانەی یۆڤانتۆس لە یاریگا و بەردەم هاندەرانی میوانداری ئەتلانتای کرد.

تایمی یەکەم، کۆنترۆڵی تۆپ بە خانمە پیرەکە بوو، بەڵام ئەنجامی یاریی لە سودی یانەی میوانبوو، بە شێوەیەک لە خولەکی 40 سولەیمانا گۆڵی پێشکەوتنی بۆ تۆمارکردن.

لە تایمی دووەم، یوڤی لە باڵادەستی بەسەر یاریگا بەردەوامبوو، لە ئەنجامی چەند هێرشێکیش خوان دەیڤد کابال گۆڵی یەکسانبوونی لە خولەکی 75 بۆ تیپەکەی تودۆر تۆمارکرد، هەرچەندە مارتن دی رۆنی ناوەراستکاری ئەتلانتا لە خولەکی 80 بە کارتی سور کرایە دەرەوەی یاریگا، بەڵام کاریگەری لەسەر ئەنجامی کۆتایی نەبوو.

سەرەنجام یارییەکە بە گۆڵێک و بە یەکسانی بۆ هەردوولا کۆتای هات، بەم ئەنجامە یوڤی خاڵەکانی گەیاندە 11 خاڵ و ئەتلانتا خاوەنی نۆ خاڵە.