یۆڤانتۆس ئەستێرەیەکی هیلالی دەوێت

PM:11:25:22/09/2025

52 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یۆڤانتۆس بەدەست نەبوونی سەرکردەیەکی هێڵی ناوەندەوە دەناڵێنێت و دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ ساڤیچ واژۆبکات.

یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی بیر لە گواستنەوەی سێرجی میلینکۆڤیچ ساڤیچی سڕبی و یاریزانانی یانەی هیلالی سعودی دەکاتەوە، کە هاوینی ساڵی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی کۆتایی پێدێت.

ساڤیچی تەمەن 30 ساڵان هاوینی 2023 لە یانەی لازیۆوە پەیوەندی بە هیلالەوە کرد، بەگوێرەی رۆژنامەی کالچیۆ مێرکاتۆش، یۆڤانتۆس بەدەست نەبوونی سەرکردەیەکی راستەقینەوە بۆ هێڵی ناوەڕاست دەناڵێنێت و لۆکاتێلی و کۆپمینێرس توانای ئەنجامدانی ئەو کارەیان نییە، لەبەر ئەوەش یۆڤی دەیەوێت یاریزانێکی سەرکردە و بەئەزموون بۆ ئەو پێگەیە بگوازێتەوە.

بەگوێرەی رۆژنامەی توتۆسپۆرت، بەم دواییە ناوی ساڤیچ هاتۆتە پێشەوە و خودی ئەو یاریزانەش ئارەزووی گەڕانەوەی بۆ خولی ئیتاڵیا دەکات کە پێشتر تێیدا لەگەڵ لازیۆ درەوشاوەتەوە.

یاریزانە سربییەکە ساڵانە 20 ملیۆن یۆرۆ مووچە وەردەگرێت، ئەمە جگە لەوەی 10 ملیۆنی دیکە وەک پاداشت وەردەگرێت لەگەڵ هیلال، ئەگەر بیەوێت بگەڕێتەوە ئیتاڵیا دەبێت بەڕێژەیەکی بەرچاو موچەکەی کەمبکاتەوە.