PM:11:38:22/09/2025
64 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی شای سعودیە هیلال بە گۆڵێکی بێوەڵام لە عەدالەی بردەوە و گەیشتە قۆناغی 16.
لە یارییەکانی قۆناغی 32ی جامی شای سعودیە، هەردوو یانەی هیلال و عەدالە ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
لە تایمی یەکەم، هیلال بەتەواوی کۆنترۆڵی یارییەکەی کرد، لە خولەکی 45یش لەڕێگای عەبدوڵا حەمدانەوە گۆڵی یەکەمی بۆ تۆمارکردن.
لە تایمی دووەم، هیلال دووبارە بەتەواوی کۆنترۆڵی یارییەکەی کرد، بەڵام لەم تایمە لە هەژاندنی تۆڕی گۆڵی عەدالە سەرکەوتوو نەبوون و سەرەنجام یارییەکەیان بە گۆڵێکی بێوەڵام بردەوە و گەیشتنە قۆناغی 16ی جامی شای سعودیە