PM:11:03:22/09/2025
80 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی فەڕەنسا مارسیلیا بە گۆڵێکی بێوەڵام شکستی بە پاریس سان جێرمان هێنا.
لە یارییەکی هەفتەی پێنجەمی خولی فەڕەنسا، مارسیلیا لە یاریگای خۆیدا میوانداری پاریس سان جێرمانی کرد.
لە تایمی یەکەم، هەر لەگەڵ دەستپێک و لە خولەکی پێنج، نایف ئاگرد گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی خاوەن یاریگا تۆمارکرد، ئەو تایمەش بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات.
لە تایمی دووەم، پاریس بەتەواوی کۆنترۆڵی یارییەکەی کرد، بەڵام سەرەڕای چەندین هەواڵی یەک لەدوای یەک لە یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە سەرکەوتوو نەبوون و تووشی شکست هاتن.
بەم ئەنجامەش پاریس تووشی یەکەم شکست هات لەم وەرزەی خولی فەڕەنسا و چووە پلەی دووەم بە کۆکردنەوەی 12 خاڵ، مارسیلیاش نۆ خاڵی هەیە لە پلەی شەشەم.