PM:10:01:22/09/2025
88 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بۆسکێتس نزیکە لەوەی بەیەکجاری وازهێنانی لە یاریکردنی تۆپی پێ
رابگەیەنێت.
سێرجیۆ بوسکێتسی ئەفسانەی
پێشووی یانەی بەرشەلۆنە و هەڵبژاردەی ئیسپانیا کە ئێستا لە ریزەکانی یانەی ئینتەر
میامی ئەمریکی یاری دەکات، ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی لە چەند مانگی داهاتوودا
وازهێنانی لە یاریکردن رابگەیەنێت.
راپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی ئیسپانیا لەنێویاندا مارکا، ئاماژە بەوە
دەکەن کە ڕەنگە بوسکێتسی تەمەن 37 ساڵان لە مانگی 11دا بە فەرمی بڕیارەکەی رابگەیەنێت،
دوای تەواوکردنی وەرزی دووەمی لەگەڵ یانە ئەمریکییەکە.
بوسکێتس لە ساڵی 2023 پەیوەندی بە ئینتەر میامی کرد لە بەرشەلۆنەوە،
ئەویش دوای ماوەیەکی درێژخایەن و
سەرکەوتوو لەگەڵیانەکەی کەتەلۆنیا،
کە چەندین دەستکەوتی بەدەستهێنا و جێپەنجەی خۆی لەسەر مێژووی یانە کەتەلۆنییەکە
بەجێهێشت.
بوسکێتس لە مانگی رابردوو رایگەیاند: کاتێک بارشام بەجێهێشت، زانیم
ناگەڕێمەوە بۆ ئیسپانیا و ئەوروپا، لە کۆتایی ژیانی وەرزشیم نزیکم، هیچ شتێک دڵنیاکەرەوە
نییە و هێشتا بڕیاری کۆتاییم بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستەکەم یاخود وازهێنان نەداوە، لە
داهاتوو هەرشتێک ببێت رایدەگەیەنین.
+++