خولی ئیتاڵیا.. رۆما دێربی توڕەی لە لازیۆ بردەوە

PM:06:38:21/09/2025

80 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئیتاڵیا یانەی رۆما بە گۆڵێکی لۆرێنزۆ پیلیگرینی دێربی توڕەی لە لازیۆ بردەوە.

لەیارییەکی هەفتەی چوارەمی خولی ئیتاڵیا، دێربی توڕە کە ناوەکەی شایستەی رووبەرووبوونەوە ئاگرینەکەی نێوان لازیۆ و رۆما بوو، لە یاریگای تۆرینۆ ئۆڵۆمپی بەڕێوەچوو.

تایمی یەکەم، هەردوولا بە بەهێزی دەستیانپێکرد و لە خولەکی 38 لۆرینزۆ پێلێگرینی تاکە گۆڵی رۆمای تۆمارکرد، نیوەی یەکەمیش بەو گۆڵە کۆتایی هات.

لە تایمی دووەم، یارییەکە زیاتر گرژی و ئاڵۆزیی بە خۆیەوە بینی و لە خولەکەکانی 86 و کاتی زیادکراودا، هەردوو یاریزان بلەحیانی و گوندۆزی لە لازیۆ بە کارتی سور کرانە دەرەوە.

سەرەنجام یارییەکە بە گۆڵێکی بێوەڵام لە سودی گورگەکان کۆتایی هات، بەم ئەنجامە رۆما نۆ خاڵی کۆکردووەتەوە و لازیۆ خاوەنی تەنیا سێ خاڵە، دوای چوار هەفتە لە یارییەکانی سێریا ئەی.