PM:11:58:10/09/2025
92 جار خوێندراوەتەوە
+
-
دایکی مباپێ
دوپاتیکردەوە شانازی بە کەسایەتی مباپێ دەکات و کوڕەکەی لەبەر خۆشەویستی رۆنالدۆ
خۆی بە پورتوگالی دەزانی.
فایزا عەماری، دایکی
کیلیان مباپێی فەرەنسی، یاریزانی ریاڵ مەدرید لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی
لیکیپی فەرەنسی وتی: بەراستی کاتێک مباپێ لە یاریگادا دەبینم هەست بە دایکایەتی
دەکەم.
دەشڵێت: کاتێک پاریسی جێهێش
دەیزانی یانەکە نزیکە لە بردنەوەی چامپیۆنز لیگ و کاتێک نزیکتربوونەوە وتی دەزانم
کە پاریس نزیکە لە بردنەوەی چامپیۆنز لیگ، بەڵام گرنگ نییە و من لە سفرەوە دەستپێدەکەم.
وتیشی: کاتێک ئەو شتە
بەدەستناهێنێت کە چاوەڕوانی دەکات، دڵتەنگم دەکات، بەڵام بەردەوام جێگای شانازییە
بۆمن کە وەک ئەستێرەیەک دەیبینم، لەگەڵ ئەوەشدا زیاتر شانازی بە کەسایەتی و
پیاوەتی ئەو دەکەم وەک بوونی بە ئەستێرە.
دوپاتیشیکردەوە، هەموو
شتێك بۆ مباپێ لە زیدانەوە دەستیپێکرد، کاتێک بینی و دەستی لە کراسەکەی دا وتویەتی
کە هەرگیز کراسەکەی ناشوات، هەروەها رۆبینیۆ و رۆناڵدینیۆی زۆر خۆشدەویست.
دایکی مباپێ بە پێکەنینەوە
دەڵێت: کوڕەکەم رۆنالدۆی زۆر خۆشدەوێت، کاتێک منداڵ بوو خۆی بە پورتوگالی دەزانی
لەبەر خۆشەویستی کریستیانۆ، هەمیشە سەیری یارییەکانی ئەوی دەکرد تەنانەت لە
مانچستەر یونایتدیش.
جەختیشیکردەوە، کاتێک لە
2022 گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس نوێکردەوە، تاکە جار بوو دەستوەردانیان کرد وخۆیان
پێیان وت ئەو کارە بکات، ئەوەش لەپێناو چەندین فشار و بەرژەوەندی زۆر کارمەند لە
پاریس، بەڵام تەنیا خۆشیان پشتگیرییان کرد تا ئەو کاتەی چووە ریاڵ مەدرید.