ئایا ریاڵ مەدرید بەشداری مەراسیمی باڵۆن دۆری ئەمساڵ دەکات؟

PM:08:12:10/09/2025

112 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ریاڵ مەدرید بەشداری مەراسیمی باڵۆن دۆری ئەمساڵ ناکات چونکە دەزانن هیچ خەڵاتێکی جێی بایەخ نابەنەوە.

ڕۆژنامەی سپۆرتیئیسپانی بڵاویکردەوە، پێشبینی ناکرێت یانەی ڕیال مەدرید بەشداری ئاهەنگی تۆپی ئاڵتونی ئەمساڵ بکات، ئەمەش بەهۆی ئەو روداوەی وەرزی رابردوو روویدا.

ڕۆژنامە ئیسپانییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، هێشتا ناکۆکی نێوان ڕیال مەدرید و تۆپی ئاڵتونی بەردەوامە،نزیکەی ساڵێک لەمەوبەر شایەتحاڵی یەکێک لە ڕووداوە مشتومڕاوییەکان بووین لە مێژووی خەڵاتەکەدا، کاتێک مێرەنگێڕەتیانکردەوە گەشت بۆ مەراسیمەکە بکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا بەرپرسانی ڕیال مەدرید بە تەواوی لە ئەنجامی سەرکەوتنی ڕۆدری بەسەر ڤینیسیۆس تێنەگەیشتوون، بە لەبەرچاوگرتنی پێوەرەکانی دەنگدان، ئەوانپێیان وایە کاریگەریی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا کە بۆ یەکەمجارە لە ڕێکخستنی خەڵاتەکەدا بەشدارە و لەسەر پرۆژەی سوپەرلیگ ناکۆکی لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید دروستبووە، ڕەنگە ڕۆڵی یەکلاکەرەوەی هەبووبێت.

سپۆرت دەڵێت؛ لەم وەرزەشدا پێرێز و کارگێری ریاڵ مەدرید دڵنیان لەوەی یاریزانەکانیان تۆپی ئاڵتوونی نابەنەوە، هەروەها هیچ خەڵاتێکی جێی بایەخ وەرناگرن، لەبەر ئەوە بەشدارییکردنیان رەتکردووتەوە.