مێسی بە بوون بە گۆڵکاری پاڵاوتنەکان کۆتایی بە یارییەکانی ئەرجەنتین هێنا

PM:10:39:10/09/2025

144 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مێسی بە بوون بە گۆڵکاری پاڵاوتنەکان کۆتایی بە یارییەکانی ئەرجەنتین هێنا لەو قۆناغەدا.

لیۆنێل مێسی کاپتنی ئەفسانەیی ئەرجەنتین لە یاری کۆتایی هەڵبژاردەکەی بەرامبەر ئیکوادۆر بەشداری نەکرد و قۆناغی پاڵاوتنەکانی ئەمریکای باشوور بۆ مۆندیالی 2026کۆتایی پێهێنا.

هەڵبژاردەی ئەرجەنتین پێشتر سەرکەوتنی بۆ مۆندیالی 2026 مسۆگەر کردبوو، لەگەڵ ئەوەشدا لە کۆتا یاریی بەرامبەر ئیکوادۆر تووشی شکستبوو.

لە کۆتایی پاڵاوتنەکاندا، مێسی بە تۆمارکردنی هەشت گۆڵ لە پێشەنگی لیستی گۆڵکارانی پاڵاوتنەکانی مۆندیال لە ئەمریکای باشوور بوو، بەمەش ژمارەیەکی پێوانەیی بەدەستهێنا.

تۆڕی ئاماری ئۆپتا بڵاویکردەوە، لیۆنێل میسی بۆ یەکەمجار لە ژیانی وەرزشیدا لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی ئەمەریکای باشووردا پلەی یەکەمی نێو گۆڵکارانی قۆناغەکەی گرتووە.

لە هەمان کاتدا ئاماژەی بەوەدا کە، ئەمە زۆرترین ژمارەی گۆڵە کە گۆڵکارێک تۆماری کردووە لەو کاتەوەی پاڵاوتنەکان بەم شێوەیەی ئێستایان لە ساڵی 1966 دەستیپێکردووە.