ئەلکانتارا بە تەواوی نزیکە لە بەرشەلۆنە

PM:11:16:10/09/2025

100 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەلکانتارا بە تەواوی نزیکە لە بەرشەلۆنە و دوای دەستبەکاربوونی وەک یاریدەدەری فلێک دوو ئەرکی پێدەسپێردرێت.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، تیاگۆ ئەلکانتارا بەتەوای نزیکبووەتەوە لەوەی ئەرکی یاریدەدەری هانسی فلێکی راهێنەری بەرشەلۆنە وەربگرێت.

رۆژنامەکە باسی لەوە کردووە، فلێک و ئەلکانتارا، بە هاوبەشی لەگەل ستافی راهێنەرایەتی بەرشەلۆنە نانێکی نیوەرۆیان بەیەکەوە خواردووە، ئەوەش ئاماژەیە بە رازیبوونی تیاگۆ بۆ ئەو ئەرکە.

بەپێی زانیارییەکانی مۆندۆ، ڕۆڵی ئەلکانتارا لە بەرشەلۆنە دوو لایەنە دەبێت، ئەوانیش وەک پەیوەندییەک لە نێوان فلیک و یاریزانەکاندا ڕۆڵ دەگێڕێت، ڕۆڵێک کە بەشێکی لە سەرەتای وەرزی ڕابردوودا بەجێی هێنا، هەروەها چاودێریکردنی گەشەسەندنی یاریزانە لاوەکانی تیپەکە.

ئەلکانتارا ئەزموونێکی زۆری لەم بوارەدا هەیە، لەڕێگەی ئەکادیمیای لاماسیاوە پێشکەوتووە بۆ تیپی یەکەم، ماوەی چوار ساڵ نوێنەرایەتی یانەکەی کردووە، ئەمەش تێگەیشتنێکی وردی پێدەبەخشێت لە قۆناغەکانی بەرزبوونەوەی بەهرەمەندە گەنجەکان بۆ لوتکە.