ئەلۆنسۆ متمانەی بە ئەستێرەیەک دوپاتکردووەتەوە

PM:09:34:10/09/2025

100 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەلۆنسۆ متمانەی بە کاماڤینگا دوپاتکردووەتەوە و دەیەوێت لەم وەرزەدا خولەکی زۆری پێبدات.

بە گوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی زە ئەتلەتیک، چابی ئەلۆنسۆ بە پەرۆشەوە چاوەڕێی گەرانەوەی ئیدواردۆ کاماڤینگای فەرەنسی، یاریزانی هێڵی ناوەراستی یانەکەی دەکات.

کاماڤینگا کە بەهۆی پێکانەوە ماوەیەکی زۆرە لە مەشقەکانی یانەی شاهانە دابراوە، لە ئێستادا لە پێکانەکەی چاکبووەتەوە و سەرقاڵی چاکبوونەوەی توانای جەستەییەتی بۆ دووبارە گەرانەوە بۆ لاکێشە سەوزەکان.

سەرچاوە ئیسپانییەکە دەڵێت: ئەلۆنسۆ قسەی لەگەڵ کاماڤینگا کردووە و رۆلی خۆی لەم وەرزە بۆ روونکردووەتەوە، راهێنەرە ئیسپانییەکە نیازی هەیە خولەکی زۆری یارییکردن بە ئەستێرە فەرەنسییەکە بدات.

کاماڤینگای تەمەن 22 ساڵ، لەگەڵ مێرەنگێ بەشداریی 180 یاریی کردووە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان، خاوەنی چوار گۆڵ و 10 ئەسیستە، گرێبەستەکەی تا هاوینی 2029 درێژدەبێتەوە.