PM:08:08:10/09/2025
192 جار خوێندراوەتەوە
+
-
گواستنەوەی یامال بۆ بایرن
میونشن بەهۆی پێنج ملیۆن یۆرۆوە شکستیهێنا
و یانە ئەڵمانییەکە گرێبەستەکەی رەتکردەوە.
راپۆرتە
ڕۆژنامەوانییەکانی ئەڵمانیا ئاشکرایانکردووە،لامین یامالیاریزانی ئیسپانی و یانەی بەرشەلۆنە، لە لێواری
پەیوەندیکردن بە بایرن میونشن بوو، بەڵام لە کۆتا خولەکدا هەموو شتێک گۆڕا.
ڕۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی ئاشکرایکردووە، لە 13ی شوباتی 2022 لە هۆتێل پاڵاسیۆ لە
مەدرید، بەڕێوەبەری وەرزشی بایرن حەسەن ساڵحامیدزیچ و بەڕێوەبەری
تەکنیکی مارکۆ نێبی میوانی ئیڤان دی لا پێنای ئیسپانی بوون کە بەڕیوبەری کارەکانی گاڤی بوو.
کۆبوونەوەکە لەپێناو
گواستنەوەی گاڤی بۆ بایرن میونشن بوو، لە کاتێکدا ئەو یاریزانە تازە رێگای
پێدروابوو لەگەڵ تیپی یەکەم مەشق بکات، بەڵام لەو کاتەدا بەرپرسانی بایرن چاویان
بە لامین یامال کەوتووە، دوای گەرانەوەیان بریاریانداوە گرنگی بە یامال بدەن نەک
گاڤی.
بێڵد دەڵێت؛ نزیکبوو
بایرن بە ئاسانی یامال رازییبکات، بەڵام هێرشبەرە ئیسپانییەکە خۆرخێ مێندێزی وەک
بەڕیوبەری کارەکانی دەستنیشانکرد، ئەویش بە بایرنی وتووە کە بە پێنج ملیۆن یۆرۆ
دەتوانێت خێزانی ئەو لاوە بەهرەمەندە رازییبکات.
لەو کاتەدا بەرپرسانی
بایرن دوودڵ بوون لەوەی گرێبەست لەگەڵ یاریزانیک بکەن کە کەس نایناسێت، بۆیە
رەتیانکردەوە تەنیا پێنج ملیۆن یۆرۆ بە لامین یامال بدەن و پێیان وابوو شایستەی
ئەو برە پارەیە نییە.