ریاڵ مەدرید زیرەکی دەستکرد بەکاردەهێنێت بۆ کەمکردنەوەی پێکانەکان

PM:11:41:06/09/2025

260 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ریاڵ مەدرید تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکرد بەکاردەهێنێت بۆ کەمکردنەوەی پێکانی یاریزانەکانی.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی، دوای ئەوەی نیکۆ میهیچ لە کۆتایی وەرزی ڕابردوودا پۆستەکەی وەک بەرپرسی خزمەتگوزارییە پزیشکییەکانی ریاڵ مەدرید لەدەستدا، بەرپرسە نوێیەکان هەوڵیاندا شۆڕشێک لە شێوازی کارکردندا بکەن، بە ئامانجی ڕوون کە کەمکردنەوەی ژمارەی پێکانەکانە.

مارکا باسی لەوەکردووە، ناوەڕۆکی ئەم پڕۆژەیە بەکارهێنانی زیرەکی دەستکردە وەک ئامرازێکی بەهێز بۆ کەمکردنەوەی تووشبوون بە پێکانە ماسولکەییەکان کە ریال مەدرید بە دەستیەوە دەیناڵاند.

سەرەرای ئەوەی ریاڵ مەدرید چەندین تەکنەلۆژیای دیکە بەکاردەهێنێت، بەڵام لە نوێترین داهاێنان، پزیشکەکان زیرەکی دەستکردیان بۆ ئاگادرکردنەوەی یاریزانەکان لە تووشبوون بە پێکان بەکارهێناوە.

مارکا ئاشکرایکردووە، ئەم تەکنەلۆژیایە زانیاری پزیشکی کەسی سەبارەت بە هەر یاریزانێک کۆدەکاتەوە، ئاگادارکردنەوەیەک دەستپێدەکات کاتێک نیشاندەری مەترسی دەستنیشان دەکرێت.

ئەم تەکنەلۆژیایە بەرگری و خێرایی وەڵامدانەوەی جەستە شیدەکاتەوە، ماندوێتی شاراوەی ماسولکەکان، هەوکردن، یان پێکانە وردەکان دەستنیشان دەکات، پاشان ئاگادارکردنەوە بە یاریزان دەدات، پزیشکەکانیش سودی لێوەردەگرن بۆ ئەوەی رێنمایی پێویست و گونجاو بە یاریزانەکان بدەن.