PM:11:18:06/09/2025
164 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەلکانتارا ئامادەکاریی
دەکات بۆ گەرانەوە بۆ بەرشەلۆنە و دەستبەکاربوون وەک یاریدەدەری هانسی فلێک.
بەپێی زانیارییەکانی
رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی، تیاگۆ ئەلکانتارای یاریزانی پێشووی بەرشەلۆنە دەگەڕێتەوە
ئەو یانەیە، بەڵام ئەم جارە وەک یاریزان نا بەڵکو وەک یاریدەدەری هانسی فلێکی راهێنەر.
ئەلکانتارا لە وەرزی
رابردوو هەمان پۆستی گرتە ئەستۆ، بەڵام بەهۆی پابەندبوون بە باجەوە دەستلەکارکێشانەوەی
راگەیاند، ئێستاش دووبارە ئامادەکاری دەکات بۆ وەرگرتنەوەی پۆستەکەی.
ئاس باسی لەوەکردووە، گەڕانەوەی
تیاگۆ نوێنەرایەتییەکی گەورەیە بۆ هانسی فلێک، بەو پێیەی پەیوەندییەکی بەهێز لە نێوانیاندا هەیە و لە شێوازی
کارکردنی یەکتر شارەزان.
گەڕانەوەی تیاگۆ لە کاتێکی گرنگدایە، چونکە فلیک وەرزی ئێستای بە
ڕەخنەی ڕوون لە ئاستی تیپەکەی دەستپێکرد، تیاگۆش لە لاماسیا گەورە بووە و دەتوانێت رۆڵی گەورە
لە پەیوەندی نێوان یاریزانەکان بگێڕێت.