ویلیان دا سیلڤا گەرایەوە بەرازیل

PM:10:33:06/09/2025

132 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ویلیان دا سیلڤا گەرایەوە بەرازیل و پەیوەندی بە یانەی گرێمیۆی وڵاتەکەیەوە کردە.

بە شێوەیەکی فەرمی یانەی گرێمیۆی بەرازیلی رایگەیاند، لەگەڵ ویلیان دا سیلڤای بەرازیلی گەیشتوونەتە رێککەوتن و گرێبەستیان لەگەڵدا واژۆ کردووە بۆ بەهێزکردنی ریزەکانیان.

یانەی گرێمیۆ دوپاتیشیکردەوە، دڵخۆشن بە گرێبەستکردن لەگەڵ ئەو ئەستێرە بەرازیلییە، ئەزموونەکەی کاریگەی ئەرێنی لەسەر رێرەوی یانەکە دەبێت لەم وەرزەدا.

یانەکە ئەوەشی دوپاتکردەوە، بۆ ماوەی یەک ساڵ و تا هاوینی 2026 ویلیانیان گواستووەتەوە، گرێبەستەکە هیچ تێچوویەکی نییە چونکە یاریزانەکە گرێبەستی لەگەڵ فولهام نەمابوو.

ویلیان ئێستا تەمەنی بووەتە 37 ساڵ، دیارترین ئەو یانانەی یاریی بۆ کردوون بریتین لە شاختار، چێڵسی، ئارسناڵ، فولها، لە کاروانی وەرزشی لەگەڵ یانەکان 787 یاریی ئەنجامداوە و خاوەنی 115 گۆڵ و 151 ئەسیستە.