پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە مۆندیال.. ئینگلتەرا لە ئەندۆرای بردەوە

PM:09:20:06/09/2025

144 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە مۆندیال ئینگلتەرا لە ئەندۆرای بردەوە و سربیا شکستی بە لاتڤیا هێنا.

لە یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی پاڵاوتنی گەیشتن بە مۆندیالی 2026، لە کۆمەڵەی 11 ئینگلتەرا میوانداریی ئەندۆرای کرد.

تایمی یەکەم، تیپەکەی تۆماس تۆخێل بە هێرشبردن دەستیپێکرد، لە ئەنجامی هێرشەکانی سێ شێرەکە لە خولەکی 25 کریستیان گارسیای بەرگریکاری هەڵبژاردەی میوان بە هەڵە گۆڵێکی لە خۆیان تۆمارکرد، ئەو گۆڵەش بووە ناونیشانی نیوەی یەکەم.

لە تایمی دووەم، یارییەکە بە هەمان ریتم درێژەی کێشا، دیکلان رایس لە خولەکی 67 گۆڵی دووەم و دڵناییی بە ئینگلتەرا بەخشی، ئەو گۆڵەش کۆتایی بە سیناریۆی یارییەکە هێنا.

سەرەنجام یارییەکە بە دووگۆڵی بێوەڵام لە سودی ئینگلتەرا کۆتایی هات، سێ شێرەکە بە کۆکردنەوەی 12 خاڵ پێشەنگی کۆمەڵەکەی گرتووە.

لە یارییەکی دیکەی هەمان کۆمەڵەش هەڵبژاردەی سربیا بە گۆڵێکی بێبەرابەر بردنەوەی بەسەر لاتڤیا بەدەستهێنا و خاڵەکانی بۆ حەوت خاڵ بەرزکردەوە