ترابزۆنسپۆر لەسەر
گواستنەوەی ئۆنانا لەگەڵ مان یوو رێککەوتووە بەڵام رەزامەندی گۆڵپارێزەکە ماوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی
رۆژنامەنووس فابریزۆ رۆمانۆ، یانەی مانچستەر یونایتد لەگەڵ یانەی ترابزۆنسپۆر
رێککەوتووە، بە مەبەستی گواستنەوەی ئەندریێ ئۆنانای گۆڵپارێز.
باسی لەوەشکردووە،
هەردوو یانە کۆتاییان بە دانووستانەکان هێناوە و لەسەر هەموو وردەکارییەکان رێککەوتنی
زارەکییان کردووە، بەڵام رەزامەندی گۆڵپارێزە کامیرۆنییەکە ماوە بۆ پەیوەندییکردن
بە خولی تورکیا.
ئەمە لە کاتێکدایە، هێشتا
ماوەی گواستنەوەی یاریزانان لە تورکیا بەردەوامە، ترابزۆنسپۆر
دەیەوێت بە گواستنەوەی گۆڵپارێزەکەی مان یونایتد ریزەکانی بەهێزتربکات.
ئۆنانای تەمەن 29 ساڵ، لە هاوینی ساڵی 2023 بە
بڕی 52 ملیۆن یۆرۆ روویکردە شەیتانە سورەکان، لەگەڵیاندا بەشداریی 102 یارییکردووە، 150 گۆڵی لێکراوە و لە 24 یارییدا کلین شیتی کردووە.
ترابزۆنسپۆر لەسەر گواستنەوەی ئۆنانا لەگەڵ مان یوو رێککەوتووە بەڵام رەزامەندی گۆڵپارێزەکە ماوە.