PM:04:50:26/08/2025
260 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پاریس
15 بۆ 20 ملیۆن یۆرۆ نرخی دۆنارۆمای کەمکردووەتەوە و مان سیتیش نزیکە لە
گواستنەوەی.
بەگوێرەی
دوایین زانیارییەکانی فابریزیۆ رۆمانۆ، شارەزای بازاڕی گواستنەوە، مان سیتی پێشکەوتنی بەدەستهێناوە لە دانوستانەکانی لەگەڵ
پاریس سان جێرمان بۆ گواستنەوەی دۆنارۆما، لەگەڵ یەک گۆڕانکاری گرنگ ئەویش ئەوەیە
نرخی گۆڵپارێزەکە لەلایەن پاریسەوە لە 50 ملیۆن یۆرۆوە بۆ 30 بۆ 35 ملیۆن یۆرۆ
کەمکراوەتەوە.
هۆکاری
ئەم کەمکردنەوەیەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە دۆنارۆما تەنها یەک ساڵ لە گرێبەستەکەی
لەگەڵ پاریس ماوە، هەروەها گۆڵپارێزەکە بە بڕیارێکی راهێنەر دوورخراوەتەوە نەک
بەهۆی خراپی ئاستییەوە.
هەر
بەپێی زانیارییەکانی رۆمانۆ، رۆیشتنی گۆڵچییە ئیتاڵییەکە بۆ مان سیتی پەیوەستە بە
جێهێشتنی یانەکە لەلایەن ئیدەرسۆنەوە، کە ئەم گۆڵچییە بەڕازیلییە نزیکە لە چوونی
بۆ خولی تورکیا و یانەی گالاتەسەرای.
دۆنارۆما
لە ماوەی رابردوو ناوی بە یانەکانی خولی سعودیە و مان یونایتد و چەند یانەیەکی
ترەوە دەبەسترایەوە، بەڵام لە ئێستادا تاکە یانە کە نزیکە لە گواستنەوەی مانچستەر
سیتییە بە سەرکردایەتی پیپ گواردیۆلا.