گەورەیەکی ئیتاڵیا دەیەوێت سانچۆ بە خواستن بگوازێتەوە

PM:11:01:14/08/2025

244 جار خوێندراوەتەوە

+ -

رۆما دەیەوێت سانچۆ بە خواستن بگوازێتەوە و چەند یانەیەکیش چاودێری دانووستانەکان دەکەن.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی تایمز، یانەی ڕۆما دەستی بە دانووستانەکانی گواستنەوەی جادۆن سانچۆ کردووە و دەیەوێت بۆ ماوەی یەک وەرز بە شێوەی خواستن بیگوازێتەوە ریزەکانی.

بەڵام یانەی مانچستەر یونایتد داوای گورگەکانی رەتکردووەتەوە، شەیتانە سورەکان دەیانەوێت بە یەکجاری هێرشبەرە ئینگلیزییەکە بفرۆشن، نرخیشیان بە 20 بۆ 25 ملیۆن پاوەند دیارییکردووە.

تایمز ئاماژەی بەوەکردووە، گفتوگۆکانی رۆما لەگەڵ کارگێری مان یونایتد بەردەوامن، لە هەمان کاتدا یانەکانی یۆڤانتۆس و بروسیا دۆرتمۆندیش لەسەرهێڵن بۆ گواستنەوەی.

سانچۆی تەمەن 25 ساڵ لە هاوینی 2021 بە بڕی 73 ملیۆن یۆرۆ لە زەردەواڵەکانەوە روویکرە شەیانە سورەکان، لەو کاتەوە بە درێسی مان یوو بەشداریی 83 یاریی کردووە و خاوەنی 12 گۆڵ و شەش ئەسیستە.