PM:10:07:14/08/2025
364 جار خوێندراوەتەوە
+
-
گۆرانکاری لە جامی سوپەری ئەوروپادا دەکرێت و ژمارەی یانەکان بۆ چوار یانە
بەرزدەکرێتەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی، دەکرێت جامی سوپەری
ئەوروپا بۆ وەرزی ئایندە لە پاڵەوانێتییەکی دوو تیپی بگۆڕێت بۆ پاڵەوانێتییەکی چوار
تیپی.
جامی سوپەری ئەوروپا لە نێوان براوەی چامپیۆنز لیگ و براوەی یۆرۆپا لیگی
وەرزێک ئەنجام دەدرێت، بەڵام هێشتا بە روونی دیار نییە ئەگەر دوو یانەی دیکە زیاد
بکرێن پێوەری بەشداریکردنیان چییە.
تێلێگراف ئاشکرایکردووە، ساڵی 2022 دەستەیەک لە بەڕێوبەرانی یوفا داوای
گۆرانکارییان لە جامی سوپەر کردووە، داوایان کردووە پاڵەوانێتییەکە لە قۆناغی پێش
کۆتایی دەستپێبکات نەک تەنیا یەک یاریی ئەنجام بدرێت، بەڵام وردەکاری زیاتریان
ئاشکرا نەکردووە بۆ ئەو دوو یانەی زیاد دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پێشتر ئەو بیرۆکەیە فەرامۆشکرابوو، بەڵام ئێستا
دووبارە سەری هەڵداوەتەوە، هەروەها پێشبینی دەکرێت وەرزی داهاتوو پاڵەوانێتییەکە
لە دەرەوەی ئەوروپا، لە ئەمریکا یان رۆژهەڵاتی ناوەراست ئەنجام بدرێت.