یاریی دۆستانە.. نەسر بە سەرکردایەتی رۆناڵدۆ بردنەوەی بەدەستهێنا

AM:12:00:08/08/2025

336 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە یاریی دۆستانەدا نەسر بە رابەرایەتی رۆنالدۆ بە چوار گۆڵی بێوەڵام لە ریۆ ئاڤێی بردەوە.

لە یارییەکی دۆستانەی ئامادەکاریی یانەکان بۆ وەرزی نوێ، یانەی نەسری سعودی و ریۆ ئاڤێی پورتوگالی رووبەرووی یەکتر بوونەوە.

تایمی یەکەم، تیمەکەی خیسۆس هەر زوو چەندین هێرشیان بردە سەر گۆڵی یانە پورتوگالییەکە و سیماکان و رۆناڵدۆ لە خولەکەکانی 15 و 44 دوو گۆڵیان بۆ نەسر تۆمارکرد.

لە تایمی دووەم، سادیۆ مانێ لە خولەکی 63 لێدانیکی سزای لەدەستدا، بەڵام دۆن تۆڵەی کردەوە و بە لێدانێکی سەری بەهێز گۆڵی دووەمی خۆی تۆمارکرد.

خیسۆس چەند گۆرانکارییەکی دیکەی ئەنجامدا و بەو هۆیەوە کریستیانۆ رۆنالدۆ بۆ سێیەم جار دەرکەوتەوە و هاتریکی خۆی لە یارییەکەدا لە خولەکی 68 نوسییەوە.

سەرەنجام یارییەکە بە چوار گۆڵی بێوەڵام لە سودی نەسر کۆتایی هات، یانەی نەسر پێش دەستپێکی یارییە فەرمییەکان یەک یاریی دیکەی دۆستانە بەرامبەر ئەلمیریا ئەنجام دەدات.