PM:11:44:07/08/2025
312 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کارێراس رایگەیاند بیرۆکەکانی ئەلۆنسۆ روونە
و هەست بە شکۆمەندی دەکات کاتێک درێسی مەشقەکانی ریال مەدرید لەبەردەکەم.
لە لێدوانەکانیدا بۆ کەناڵی یانەکە، ئەلڤارۆ کارێراسی بەرگریکاری نوێی یانەی ریاڵ مەدریدڕوونیکردەوە، چابی ئەلۆنسۆ راهێنەرێکی
ماندوونەناسە، بەڵام لە هەمووی گرنگتر، بیرۆکەی ڕوونی هەیە، ئەوەش ئەوەیە کە ئەو ئارەزووی دەکات.
کارێراس وتیشی: چابی ئەلۆنسۆ شتەکان
وەک پێویست ڕوون دەکاتەوە، داوام لێدەکات پشتگیری هێرشبردن بکەم،
بەڵام بگەڕێمەوە بۆ هێڵی بەرگریش، ئەوەش
شتێکی ئاساییە بۆ پێگەی من.
وتیشی: هەمووان
بە ئاستە بەرزەکەیان سەرسامیان کردم، بەڵام ئەو ئاستە بوو کە چاوەڕێم دەکرد لە
یاریزانانی ڕیاڵ مەدرید، بەڵام ئەوەی زۆر سەرنجی راکێشام،
خۆنەویستی یاریزانەکان و یەکگرتوویی تیپەکە بوو.
کارێراس دوپاتیکردەوە، ریاڵ مەدرید
باشترین یانەی جیهانە و هەست بە شکۆمەندی دەکات بە لەبەرکردنی درێسی مەشقەکانی ئەو
یانەیە، بە پەرۆشم بۆ ئەوەی هانگاو بنێم بۆ نێو یاریگا بە درێسی ریال مەدرید.