PM:11:12:07/08/2025
256 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ناپۆلی گرەوەکەی لە ریاڵ مەدرید بردەوە و
لەسەر گواستنەوەی گوتیرێز گەیشتە رێککەوتن.
یانەی
ناپۆلی نزیکە لە تەواوکردنی گرێبەستەکەی بۆ گواستنەوەی میگێل گوتیرێزی بەرگریکاری
جیرۆنا، ئەمەش لە پێناو
بەهێزکردنی پێکهاتەکەی بۆ چامپیۆنز لیگ.
فابریزیۆ ڕۆمانۆ ڕایگەیاند،
یانەی ناپۆلی لەگەڵ جیرۆنا گەیشتووەتە ڕێککەوتن لەسەر هەموو وردەکارییەکانی
گرێبەستەکەی گۆتیرێز، ئەمەش لە
کاتێکدایە یاریزانەکە ئامانجی ریال مەدرید بوو، یانەی شاهانە دەیویست بیگەرێنێتەوە
ریزەکانی.
باسی لەوەشکردووە، هەردوولا
لەسەر بەهای گرێبەستەکە گەیشتوونەتە ڕێککەوتن، کە بڕەکەی 18 ملیۆن
یۆرۆیە، بەرگریکارە ئیسپانییەکەش خواستی
خۆی بۆ پەیوەندیکردن بە ناپۆلی پشتڕاستکردووەتەوە.
گوتیرێز تەمەنی 24 ساڵە و لە خیتافییەوە
دەستی بە یارییکردن کردووە و پێشتر یاریزانی کاستیای ریال مەدرید بووە، بەلام لە
هاوینی 2022 بە بڕی چوار ملیۆن یۆرۆ روویکردە جیرۆنا.