سێسکۆ مان یونایتدی هەڵبژارد

PM:10:39:07/08/2025

216 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سێسکۆ مان یونایتدی هەڵبژارد و بە گرێبەستێکی پێنج وەرزە پەیوەندییان پێوە دەکات.

رۆژنامەنووس فابریزیۆ رۆمانۆ رایگەیاند، هێرشبەرێکی دیکە بۆ تیپکەی رۆبن ئەمرۆیمی راهێنەری مانچستەر یونایتد زیاد بووە، ئەویش بنیامین سێسکۆی سلۆڤینییە.

رۆمانۆ ئاماژەی بەوەشکرد، مان یونایتد و لایپزیگ لەسەر هەموو وردەکارییەکان رێککەوتن و بەهای گرێبەستەکە بڕی 76 ملیۆن 500 هەزار یۆرۆی کاش و هەشت ملیۆن و 500 هەزار یۆرۆی گۆرانکارییە.

دوپاتیشیکردووەتەوە، سێسکۆی تەمەن 22 ساڵ ئارەزووی یارییکردنی کردووە بۆ مان یونایتد، شەیتانە سورەکانیس بۆ ماوەی پێنج وەرز و تا هاوینی 2030 گرێبەستی لەگەڵدا دەکەن.

بنیامین سێسکۆ بە درێسی لایپزیگی ئەڵمانی 87 یاریی ئەنجامداوە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان، لەو ماوەیە خاوەنی 39 گۆڵ و هەشت ئەسیستە، نرخی لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان 70 ملیۆن یۆریە.