یانەیەکی ئیتاڵی پینای دەوێت

PM:10:21:07/08/2025

244 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یانەی کۆمۆ هەوڵی گواستنەوەی پینا دەدات و بەرشەلۆنەش بە مەرج دەستبەرداری دەبێت.

بە گوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی سپۆرت، یانەی بەرشەلۆنە لە ئایندەیەکی نزیکدا هەوڵی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ئیناکی پینای گۆڵپارێزی یانەکەی دەدات.

سپۆرت ئاماژەی بەوەشکردووە، یانەی کۆمۆ بە جددی هاتووەتە نیو کێبڕکێی گواستنەوەی گۆڵپاریزە ئیسپانییەکە، ئەو یانە ئیتاڵییە لە جامی خوان گامبەر رووبەرووی بەرشەلۆنە دەبێتەوە.

بەڵام یانە کەتەلۆنییەکە بە بەڕێوبەری کارەکانی پینای راگەیاندووە کە مەرجی ئەوان بۆ دەستبەرداربوون لە گۆڵپارێزەکە ئەوەیە ناوی یەکێک لە خوان گارسیا یان چێزنی تۆمار بکرێت.

پینا تەمەنی 26 ساڵە و تەنیا یەک ساڵی دیکە گرێبەستەکەی لەگەڵ بەرشەلۆنە بەسەردەچێت، لەگەڵیاندا بەشداریی 45 یاریی کردووە، 64 گۆڵی لێکراوە و خاوەنی 11 کلین شیتە.