PM:09:43:07/08/2025
264 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە یارییەکی دۆستانەدا یانەی بایرن میونشن
بە چوار گۆڵی بێوەڵام لە تۆتنهامی بردەوە.
لە یارییەکی دۆستانەی ئامادەکاری بۆ وەرزی
نوێ، یانەکانی بایرن میونشنی ئەڵمانی و تۆتنهامی ئینگلیزیی رووبەرووی یەکتر بوونەوە.
تایمی یەکەم، یانە باڤارییەکە بەهێزتر
دەرکەوت و لە خولەکی 12 کەین گۆڵی پێشکەوتنی لە یانە کۆنەکەی تۆمارکرد، هەمان
یاریزان لە خولەکی 15 لێدانی سزای لەدەستدا، نیوەی یەکەمیش بەو تاکە گۆڵە کۆتایی
هات.
لە تایمی دووەم، بایرن زیاتر باڵادەستی
خۆی پیشاندا و لە خولەکەکانی 61 و 74 و 80 ژماەی گۆڵەکانیان بۆ چوار گۆڵ
بەرزکردەوە، گۆڵەکانیش کومان و لینارت و ئاسارێ تۆماریانکرد.
سەرەنجام یارییەکە بە چوار گۆڵی بێبەرامبەر
لە بەرژەوەندی بایرن میونشن کۆتایی هات، بایرن پێش ئامادەکارییەکانی وەرزی نوێ یەک
یاریی دیکەی دۆستانە ئەنجام دەدات، یاریی داهاتووی تۆتنهامیش بەرامبەر پاریس سان جێرمانە
لە جامی سوپەری ئەوروپا.