فێرمین لە بەرشەلۆنە نیگەرانە

PM:09:24:07/08/2025

316 جار خوێندراوەتەوە

+ -

فێرمین بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک و دواتر سڕینەوەی گومانەکانی لەسەر رۆیشتنی لە بەرشەلۆنە زیاتر کردووە.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی مارکا، دوایین پەیامی فێرمین لۆپێز کە بڵاویکردووەتەوە قسەی نهێنی تێدایە و دەکرێت پەیامی رۆیشتنی ئەو یاریزانە ئیسپانییە بێت لە بەرشەلۆنە.

فێرمین لە پەیامەکەی دەڵێت: مرۆڤە خراپەکان هەرگیز سەرناکەون، هەروەها ئەوانەشی چاویان لێدەکەن، هەروەها ئەوانەی ناپاکی دەکەنە سەر شیوازی ژیانی بەرامبەر، ئەوە تەنیا پرسی کاتە.

دەشڵێت: ئەوانە هەموو رۆژێک دەدۆڕێن، چونکە ئەو تۆزانەی هەموو بەیانییەک خۆیانی پێ دادەپۆشن بە خێرایی کاڵ دەبنەوە، لە کۆتاییدا، رووی راستەقینەی خۆیان بۆ هەمووان ئاشکرا دەکەن.

مارکا ئاماژەی بەوەکردووە، فێرمین دوای ماوەیەکی کەم پۆستەکەی سڕیەوە، پێدەچێت پەیامەکەی ناوەراستە ئیسپانییەکە بۆ کەسێکبێت لە یانەکەی یاخود کارگێڕی بەرشەلۆنە.

فێرمینی تەمەن 22 ساڵ گرێبەستی لە هاوینی 2029 لەگەڵ بلاوگرانا بەسەر دەچێت، لەم هاوینەشدا قسەو باسی زۆر لەسەر رۆیشتنی لە یانە کەتەلۆنییەکە هەیە.