بەرشەلۆنە شارەی کاپتنی لە شتیگن سەندەوە

PM:08:41:07/08/2025

212 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرشەلۆنە بە شێوەی کاتی شارەی کاپتنی لە شتیگن سەندەوە و ئاراوخۆ جێگای دەگرێتەوە.

یانەی بەرشەلۆنە لە پێگەی فەرمی خۆیدا رایگەیاند، دوای ئەوەی لیژنەیان لەسەر مارک ئەندرێ تێر شتیگن پێکهێناوە، تا ئەم بابەتە بە تەواوی یەکلا دەبێتەوە شارەی کاپتنیان لێوەرگرتووەتەوە.

یانەکە دووپاتیشیکردووەتەوە، بە رێککەوتن لەگەل کارگێڕی و ستافی راهێنەرایەتی بریاریانداوە بە شێوەی کاتی شارەی کاپتنی لە گۆڵپارێزە ئەڵمانییەکە وەربگرنەوە، لەو ماوەیەشدا ئەرکی کاپتنی یەکەم بە رۆناڵد ئاراوخۆ دەسپێردرێت.

بە گوێرەی سەرچاوەکان، ئەم ڕاگەیاندنەی یانەی بەرشەلۆنە تەنها چەند کاتژمێرێک دوای ئەوە هات کە تێر شتیگن شوێنی مەشق و ڕاهێنانی یانە کەتەلۆنییەکە لە شاری وەرزشی بەجێهێشت.

شتیگنی تەمەن 33 ساڵ بەهۆی ئەنجامدانی نەشتەرگری لە پشتیدا ماوەی سێ بۆ چوار مانگ لە یاریگاکان دوردەکەوێتەوە، بلاوگراناش دەیەوێت ئەم هەلە بۆ تۆمارکردنی ناوی یاریزانی نوێ بەکاربهێنێت.