PM:07:25:07/08/2025
220 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پارتێی گرێبەستی لەگەڵ ڤیاریاڵ واژۆ کرد و
بۆ یەک ساڵ بووە یاریزانی ژێر دەریاییەکان.
یانەی ڤیاریاڵ لە پێگەی فەرمی خۆیدابڵاویکردەوە، تۆماس پارتێی تەمەن 32
ساڵ، گرێبەستی لەگەڵیاندا بۆ
ماوەی یەک ساڵ واژۆ
کردووە و بژاردەی
درێژکردنەوەی بۆ وەرزێکی دیکە هەیە.
ڤیاریاڵ دوپاتیکردەوە کە دڵخۆسن بە ئەنجامدانی
گرێبەست لەگەڵ ئەستێرە غانییەکە، پارتێی دەبێتە یەکێک لە گرنگترین
گرێبەستەکانی تیپەکە لە ماوەی گواستنەوەی یاریزاناندا.
گواستنەوەی ئەستێرە غانییەکە بۆ
ڤیاریال تەنها چەند ڕۆژێک دوای ئەوە دێت کە لە ئینگلتەرا تۆمەتی تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی دراوەتە پاڵ، کە
لە ساڵانی 2020 بۆ 2021 روویداوە.
پارتێی ڕۆژی سێشەممەی رابردوو لە دادگای وێستمینستەر ئامادەبوو و بە کەفالەتی مەرجدار ئازادکرا تاوەکو لێکۆڵینەوەی زیاتر و ڕێوشوێنی
یاسایی زیاتر ئەنجام بدرێت.