PM:06:42:07/08/2025
748 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پاڵێوراوانی خەڵاتی باڵۆن دۆر ئاشکراکران
و پاریس پشکی شێری بەرکەوتووە و چوار یاریزانی بەرشەلۆنە و سێ یاریزانی ریاڵ
مەدریدی تێدایە.
گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ لە پێگەی فەرمی باڵۆن
دۆر، ناوی پاڵێوراوانی کۆتایی بۆ بردنەوەی تۆپی ئاڵتوونی و خەڵاتی یۆهان کرۆیف و یاشین
و گێرد مولەر و کۆپای ساڵی 2025ـی بڵاوکردەوە.
30 یاریزان بۆ خەڵاتی باڵۆن دۆر پاڵێوراون
کە ساڵانە دەدرێت بە باشترین یاریزان و یۆهان کرۆیف بۆ باشترین راهێنەر،
خەڵاتەکانی یاشین و گێرد مولەر و کۆپا، بۆ باشترین گۆڵپارێز و گۆڵکار و یاریزانی
لاوە.
پاریس سان جێرمان بە بوونی عوسمان دێمبێلێ
و ڤیتینیا و حەوت یاریزانی دیکە پشکی شێری بەرکەوتووە، لە بەرشەلۆنەش لیڤاندۆڤسکی،
یامال، رافینیا و پێدری دەبینرێن، هەروەها لە ریاڵ مەدرید ناوی، ڤینیسیۆس و مباپێ
و بێلینگهامی تێدایە.
لە هەمان کاتدا، ناوی پاڵێوراوان بۆ
باشترین راهێنەر بڵاوکرانەوە کە پێکدێن لە، کۆنتی، فلێک، مارێسکا، سلۆت و ئینریکی،
ناوەکانی باشترین یانەش بریتین لە پاریس سان جێرمان، چێڵسی، بەرشەلۆنە، لیڤەرپوول.
10 یاریزانیش وەک باشترین یاریزان بۆ خەڵاتی
کۆپا پاڵێوراون کە ناوی، دیزێری دوێ و جۆواو نیڤێس لە پاریس، دین هاوسن لە ریاڵ
مەدرید، لامین یامال و پاو کۆبارسی لە بەرشەلۆنە لەخۆدەگرێت.
دەنگەکانی خەڵاتی باڵۆن دۆر لەسەر ئاستی
تاکە کەسی و دەستکەوتە بە کۆمەڵەکان دەبێت بۆ ماوەی وەرزێک، واته
لە 1ی ئاب بۆ31 تەمموز
ساڵی دواتر ههژمار دهكرێت.