PM:05:20:07/08/2025
200 جار خوێندراوەتەوە
+
-
نیوکاسڵ چاوی لە
گواستنەوەی جاکسۆنە بەڵام هێرشبەرەکە دەیەوێت لە چێڵسی بمێنێتەوە.
یانەی نیوکاسڵ دووبارە بێهیوا
کرا لە گواستنەوەی هێرشبەرێکی دیکە، ئەویش پاش ئەوەی گرێبەستێکی 75 ملیۆن یۆرۆ و
پێنج ملیۆنی پاداشتی رەتکرایەوە لەلایەن لایپزیگەوە بۆ دەستبەرداربوون لە بنیامین
شێشکۆ و یاریزانەکە سوورە لە چوونی بۆ مانچستەر یونایتد.
هەرچەندە یانەکە پارەی گواستنەوەی شێشکۆی زیاتر
کرد بەڵام یاریزانە تەمەن 22 ساڵانەکە لەگەڵ شەیتانە سورەکەان لەسەر مەرجە
کەسییەکانی رێککەوتنی ئەنجامداوە.
پاش ئەم یاریزانە، یانە ئینگلیزییەکە هەوڵەکانی
بۆ گواستنەوەی جاکسۆن لە چێڵسییەوە دەستپێکرد، بەڵام ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی
بڵاویکردەوە، ئامانجی سەرەکی جاکسۆن مانەوەیە لە چێڵسیو نیازی جێهێشتنی یانەکەی نییە هەرچەندە هاتنی جواو پێدرۆ و لیام
دیلاپ لەم هاوینەدا رکابەرییەکانی بۆ بەدەستهێنانی شوێنێک لە پێکهاتەی سەرەکی
ئینزۆ مارسکا قورسکردووە.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، چێڵسی هیچ کێشەیەکی نییە
لە فرۆشتنی هێرشبەرە تەمەن 24 ساڵانەکە، کە وەرزی ڕابردوو 10 گۆڵی لە پرێمەرلیگ
تۆمارکردووە، بەڵام نرخی فرۆشتنی بە 80 ملیۆن پاوەند دیاریکردووە و ئەو ژمارە
زۆرەش چەندین یانەکەی لە خواستنی گواستنەوەی کشاندووەتەوە.