ئارسناڵ بە شێوەیەکی جیاواز هەوڵی گواستنەوەی رۆدیگۆ دەدات

PM:04:37:07/08/2025

284 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئارسناڵ لە گواستنەوەی رۆدریگۆ نەکشاوەتەوە و دەکرێت یاریزانەکە بە شێوەیەکی خواستن بگوازێتەوە.

رۆژنامەی تایمزی ئینگلیزی بڵاویکردەوە یانەی ئارسناڵ پلانێکی روونی هەیە بۆ هەفتەکانی کۆتایی مێرکاتۆی هاوینە، گەنەرز دەیەوێت هەموو هەوڵێک بدات بۆ گواستنەوەی ئیزێ لە کریستاڵ پاڵاسەوە، هەروها خەونی گواستنەوەی رۆدرگۆشی لە گۆڕ نەناوە.

تایمز ئاماژە بەوە دەکات، دەکرێت یانەی ریاڵ مەدرید بەشێوەیەکی خواستن دەستبەرداری ئەو هێرشبەرە بەڕازیلییە ببێت بۆ یانە لەندەنییەکە، هەرچەندە تا ئێستا هیچ وردەکارییەک لەبارەی بژاردەی کڕینەوەی هەمیشەی باسنەکراوە.

ئەم دەنگۆیانە لە کاتێکدایە، پێناچێت رۆدریگۆ جێگەیەکی هەمیشەیی لە پلانەکانی چابی ئەلۆنسۆی راهێنەری یانەی ڕیال مەدریدا هەبێت، ئەمەش دەرگای چوونی بۆ یانەکاتی تر کردووەتەوە.

لیڤەرپوول و تەنانەت پاریس سان جێرمانیش دوو بژاردەی ئەگەرین کە هێرشبەرە 24ساڵانەکەی ریاڵ مەدرید رووی لێبکات، بەڵام جددیترین یانە بۆ گواستنەوەی ئارسناڵی ئینگیلیزییە.