گورزێکی کوشندە بەر تۆتنهام کەوت

PM:03:55:07/08/2025

224 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مەدیسن تووشی پچڕانی بەستەری ئەژنۆی بووە و بە ئەگەرێکی زۆرەوە بەشداری وەرزی داهاتوو ناکات.

یانەی تۆتنهام بەشێوەیەکی فەرمی رایگەیاند، جەیمس مادیسن تووشی پچڕانی بەستەرەی ئەژنۆی بووە و نەشتەرگەری بۆ دەکرێت، بەو هۆیەش بۆ ماوەی شەش بۆ حەوت مانگ دووردەکەوێتەوە لە یاریگاکان.

یاریزانە 28 ساڵانەکە لە کۆتایی هەفتەی رابردوو لە یارییەکی ئامادەکاری بەرامبەر نیوکاسڵ یونایتد لە کۆریای باشوور تووشی ئەو پێکانە سەختە بوو، پاش یارییەکەش تۆماس فرانکی راهێنەری سپێرز پێکانەکەی بە قورس ناوبرد.

دووشەممەی رابردوو گەشتەکەی تۆتنهام لە ئاسیا کۆتایی هات و گەڕانەوە ئینگلتەرا، جەیمس پشکنینی پزیشکی وردی بۆکرا و دەرکەوت بەستەری ئەژنۆی پچڕاوە و بەمزووانە نەشتەرگەری بۆ دەکرێت.

ئەم پێکانەش وایکردووە گومان لە یاریکردنی ناوەڕاستکارەکەی تۆتنهام بکرێت لە وەرزی نوێدا و ئەگەری زۆرە تا ساڵی 2026 نەگەڕێتەوە بۆ یاریگاکان.