PM:02:57:07/08/2025
244 جار خوێندراوەتەوە
+
-
تۆتنهام دەیەوێت ساڤینیۆ لە مانچستەر سیتی بگوازێتەوە
ریزەکانی و بۆ ئەم مەبەستە ئامادەیە 25 ملیۆن پاوەند خەرج بکات.
بەرپرسانی تۆتنهام ئامانجیانە تیپێکی باش بۆ تۆماس
فرانکی راهێنەری نوێ دروست بکەن هەربۆیە چاوییان لە کڕینی چەندین یاریزانی نوێیە.
پێگەی گیڤ می سپۆرت بڵاویکردووەتەوە کە سپێریز ئامانجێتی
ساڤینیۆ لە مانچستەر سیتی بگوازێتەوە ریزەکانی.
سەرچاوەکە جەختی لەوەکردووەتەوە کە یانە ئینگلیزییەکە
ئامادەیە 25 ملیۆن پاوەند لە کڕینی ئەو هێرشبەرە بەڕازیلییەدا خەرج بکات.
گرێبەستی ساڤینیۆ لەگەڵ سیتیزن چوار ساڵی ماوە و بەم
شێوەیەش ناتوانێت بەبێ رەزامەندی یانەکەی پەیوەندی بە تۆتنهامەوە بکات.
ئەستێرە 21 ساڵانەکە لەگەڵ مانچستەر سیتی بەشداری 48
یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی سێ گۆڵ و 13 ئەسیست تۆماربکات.