ئینتەر میلان ئەستێرەیەکی خولی ئینگلتەرا دەگوازێتەوە

PM:02:15:07/08/2025

168 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەگەر ئینتەر میلان لە گواستنەوەی لۆکمان سەرکەوتوونەبێت ئەوا هەوڵ بۆ کڕینی سانچۆ دەدات.

یانەی ئینتەر میلان ئامانجیانە بەسەرکردایەتی کیڤۆی راهێنەر نوێ بەردەوامبن لە رکابەریکردنی نازناوەکان هەربۆیە چاوییان لە گواستنەوەی چەندین یاریزانە لەسەرجەم پێگەکان.

رۆژنامەی لاگازێتا دیلۆسپۆرت بڵاویکردووەتەوە کە ئامانجی یەکەمی نێرات زۆری ئادیمۆلا لۆکمانە لە ئەتڵانتا بەڵام ئەگەر سەرکەوتوونەبن لەو گواستنەوەیە ئەوا هەوڵ بۆ کڕینی جادۆن سانچۆ دەدەن لە یانەی مانچستەر یونایتد.

سەرچاوەکە جەختی لەوەکردووەتەوە کە بەبڕوای بەرپرسانی یانە ئیتاڵییەکە کڕینی سانچۆ کارێکی ئاڵۆز نییە، چونکە ئەو هێرشبەرە بەتەواوی لەلایەن شەیتانە سوورەکانەوە خراوەتەوە لیستی فرۆشتنەوە و ئامادەن هەموو ئاسانکارییەک بکەن بۆ بەڕێکردنی.

ئەستێرە ئینگلزییەکە لەگەڵ مانچستەر یونایتد بەشداری 83 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 12 گۆڵ و شەش ئەسیست تۆماربکات.