PM:01:27:07/08/2025
408 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەلۆنسۆ پلانی نییە رۆڵی بەرچاو لەم وەرزەدا بە ئیندریک
ببەخشێت و ریاڵ مەدریدیش بیر لەوەدەکەنەوە بەشێوەی خواستن دەستبەرداری ببن.
پاش ئەوەی گۆنزالۆ گارسیا لە مۆندیالی یانەکان درەوشایەوە
و بەتەواوی متمانەی چابی ئەلۆنسۆی راهێنەری بەدەست هێنا، ئەمەش بووە هۆکاری زیاتر
پەراوێزخستنی ئیندریک.
رۆژنامەی مارکا بڵاوکردووەتەوە کە راهێنەرەکەی مێرێنگی
بڕیاریداوە خولەکی پێویستی یارییکردن بەو هێرشبەرە بەڕازیلییە نەدات.
سەرچاوەکە جەختی لەوەکردوەتەوە کە بەرپرسانی یانەی
شاهانە بڕیاریانداوە لە ساتی پێشکەشکردنی ئۆفەرێکی باش بیر لەدەستبەرداربوون
بکەنەوە، لەو یاریزانە بەشێوەی خواستن.
لەلایەکیترەوە ئیندریک ئامانجێتی لە ریاڵ مەدرید بمێنێتەوە
و نایەوێت ڕووبکاتە هیچ یانەیەکیتر ئەمەش وادەکات رۆیشتنی ئەو یاریزانە تارادەیەک
قورس بێت.
ئەستێرە بەڕازیلییەکە لەگەڵ یانە ئیسپانییەکە بەشداری 37
یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی حەوت گۆڵ و یەک ئەسیست تۆماربکات.