چارەنووسی کۆڤاسیچ ئاشکرابوو

PM:12:44:07/08/2025

264 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کۆڤاسیچ ئۆفەری سعودییەکانی رەتکردووەتەوە بڕیاریداوە لە مانچستەر سیتی بمێنێتەوە.

پاش ئەوەی مانچستەر سیتی بۆ وەرزی نوێ چەندین گۆڕانکاری گەورەی ئەنجامدا بەتیابەت لە هێڵی ناوەند، بەرپرسانی یانەکە ئامادەبوون لە ساتی پێشکەشکردنی گرێبەستی باش دەستبەرداری ماتیۆ کۆڤاسیچ ببن.

فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە کە ئەستێرە کرواتییەکە سەڕەڕای ئەوەی لەلایەن سعودییەکانەوە ئۆفەری باشی پێشکەشکراوە، بەڵام بڕیاریداوە لە سیتیزن درێژە بە یارییکردن بدات.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکردووە کە کۆڤاسیچ باش دەزانێت بەهۆی گەرانەوەی رۆدری هێرناندێز لە پێکان و کڕینی تیجانی ریندەرز ئەگەر زۆرە خولەکی پێویستی یارییکردنی پێنەدرێت، بەڵام بڕیاریداوە بمنێتەوە و رکابەری پێکهاتەی سەرەکی بکات.

ئەستیڕە کرواتییەکە لەگەڵ یانە ئینگلزییەکە بەشداری 88 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 10 گۆڵ و چوار ئەسیست تۆماربکات و تارادەیەک ئاستێکی باشیشی پێشکەشکردووە.