AM:11:45:07/08/2025
312 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ریاڵ
مەدرید گرێبەستی گۆنزالۆ گارسیا نوێدەکاتەوە و درێسی ژمارە نۆی پێدەبەخشێت.
رۆژنامەنووسی
باوەڕپێکراو فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، ریاڵ مەدرید دەستیکردووە بە گفتوگۆی
نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی گۆنزالۆ گارسیای هێرشبەر و ئامنجیانە یاریزانەکە
بەزووترین کات واژۆ لەسەر گرێبەستە نوێیەکەی بکات.
مێرێنگی
لە مانگی تەمووزەوە بڕیاریان لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی ئەستێرە ئیسپانییەکە
داوە، ئەمەش دوای ئەوەی یاریزانەکە لە جامی جیهانی یانەکان ئاستێکی بەرزی
پێشکەشکرد و بووە گۆڵکاری پاڵەوانێتییەکە.
سەرچاوەکە
جەختی لەوەکردووەتەوە کە ریاڵ مەدرید سەڕەڕای نوێ کردنەوەی گریبەستی گارسیا درێسی
ژمارە نۆیشی پێشکەش دەکەن.
گۆنزالۆ
گارسیا لە ئەکادیمیای یانەی شاهانە پێگەیشتووە، بە درێسی تیپی یەکەم بەشداریی 12
یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی پێنج گۆڵ و دوو ئەسیست تۆماربکات.
چۆمان سدیق