چارەنووسی لاپۆرت یەکلایکراوەیەوە

AM:10:48:07/08/2025

228 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەتلەتیک بلباو و نەسڕ بەردەوامن لە کۆبوونەوەی نێوانیان بۆئەوەی لەسەر گواستنەوەی لاپۆرت بۆ یانە ئیسپانیەکە بگەنە رێکەوتن.

ئەتلەتک بلباو دەیەوێت ئیمریک لاپۆرت بگەرێنێتەوە ریزەکانی و هێڵی بەرگری یانەکە بۆ وەرزی نوێ بەهێزتر بکات، بەتایبەت پاش ئەوەی بەشداری وەرزی نوێی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دەکەن.

رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە یانە باسکییەکە بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ گەیشتن بە رێکەوتنێکی گونجاو لەگەڵ نەسڕ.

سەرچاوەکە جەختی لەوەکردووەتەوە کە یانە سعودییەکە دەیەوێت بەنرخێکی گونجاو دەستبەرداری لاپۆرت ببێت، چونکە دەیانەوێت لە بەرێکردنی قازانجێکی باشی دارایی بکەن.

لەلایەکیترەوە ئیمریک لاپۆرت بەردەوامە لە پەستان خستنە سەر بەرپرسانی نەسڕ بۆئەوەی بەزووی بگەرێتەوە ئەتلەتیک بلباو و بەشداری یارییەکانی سەرەتایی خولی ئیسپانیا بکات.

بەرگریکارەکە لەگەڵ یانە سعودییەکە بەشداری 69 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی نۆ گۆڵ و یەک ئەسیست تۆماربکات.



چۆمان سدیق