AM:09:43:07/08/2025
224 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەفەرمی لوس ئانجلێسی ئەمریکی گواستنەوەی سۆنی بۆ
ریزەکانی تاوەکوو هاوینی ساڵی 2027 راگەیاند.
پاش 10 ساڵ یارییکردن لە کۆتاییدا سۆن هینگ مین ریزەکانی
تۆتنهامی بەجێهێشت و کاروانی وەرزشی لە ئەوروپا کۆتایی پێهێنا.
یانەی لوس ئانجلێسی ئەمریکی لە راگەیاندرواێکی فەرمیدا
بڵاوییانکردەوە کەوا سەرکەوتووبوون لە گواستنەوەی سۆنی ئەستێرەی کۆری.
هەر لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە کەوا زۆر دڵخۆشن
توانیوییانە یەکێک لە ئەستێرە دیارەکانی تۆپی پێ بگوازنەوە ریزەکانیان.
تێچووی گرێبەستی هێرشبەرەکە بۆ یانە ئەمریکییەکە 21 ملیۆن دۆلارە و بۆماوەی دووساڵ لە لوس ئانجلێس بەردەوام
دەبێت لە یارییکردن.
لەلایەکیترەوە سۆن هینگ مین ژمارەی دڵخوازی خۆی کە ژمارە
حەوتە لەو یانەیە لەبەردەکات.
ئەستێرە کۆرییەکە لەگەڵ تۆتنهام 454 یاریی ئەنجامداوە و
لەوماوەیەدا 173 گۆڵ و 101 ئەسیستی تۆمارکردووە و تەنها یەک نازناوی بە کۆمەڵەشی
لەگەڵ سپێرێز بەدەست هێناوە.