AM:09:01:07/08/2025
508 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی خولی ئەمریکا ئینتەر میامی بە سێ گۆڵ بەرامبەر
بە گۆڵێک پوماسی بردەوە.
لە یارییەکانی هەفتەی سێیەمی جامی خولی ئەمریکا میامی
بەبێ لیۆنێل میسی بووە میوانی پوماس.
لە تایمی یەکەمدا خاوەن ماڵ لەسەرەتاوە باشتربوون
بەجۆرێک لە خولەکی 34 خۆرخێ کاسترۆ گۆڵی یەکەم و پێشکەوتنی بۆ تۆمارکردن.
پاشان تیپی میوان گەرایەوە بۆناو کەش و هەوای یارییەکە و
لە خولەکی 45 رۆدریگۆ دی پاوڵ گۆڵی یەکسانبوونەوەی تۆمارکرد.
بەم گۆڵەی ناوەراستکارە ئەرجەنتینییەکە ئەنجامی یارییەکە
گەرایەوە خاڵی سەرەتاو و سەرئەنجامیش نیوەی یەکەم بەگۆڵێک بۆ هەرلایەک کۆتایی هات.
لە نیوەی دووەمدا کوڕانی ماسکیرانۆ باشتربوون و لە
خولەکی 59 و 69 دووگۆڵیان لەرێگەی سوارێز و ئالێندی تۆمارکرد.
سەرئەنجام یارییەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک
لەبەرژەوەندی ئینتەر میامی کۆتایی هات.
میامی بەم بردنەوەیە خاڵەکانی بەرزکردەوە بۆ هەشت خاڵ و
گەیشتنی بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی مسۆگەرکرد.