PM:11:39:06/08/2025
632 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پاریسیەکان پشكی شێریان لە باشترین پێکهاتەی وەرزی رابردوو بەرکەوتووەو مباپێشی تیادایە.
پێگەی سکۆر 90، باشترین پێکهاتەی وەرزی رابردووی بڵاوکردەوە کە پەیوەستە بە ئاستی تاکەکەسی یاریزانەکە لەڕووی گۆڵ و ئەسیست لەگەڵ ئەو نازناوانەی کە بەدەستیهێناوە، پێنج یاریزانی پاریس سان جێرمانیش بوونیان هەیە لە پێکهاتەکەدا.
بە پێی ئەو پێگەیە بێت هەریەکە لە کیلیان مباپێی ئەستێرەی ریاڵ مەدرید و لامین یامالی یاریزانی بەرشەلۆنە و عوسمان دێمبلی ئەستێرەی پاریس سان جێرمان لە هێڵی هێرشبردندان.
بۆ هێڵی ناوەڕاستیش هەریەکە لە ڤیتینیای پاریس سان جێرمان و فریدریکۆ ڤالڤێردی ریاڵ مەدرید و پێدری ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە دیاریکراون.
جگە لەوەش هەریەکە لە ئەشرەف حەکیمی و نونۆ مێندێش لەگەڵ ڤێرجیل ڤان دایک و گابرێل ماگالێس وەک باشترین بۆ هێڵی بەرگری دیاریکراون، جیانلویجی دۆنارومای ئیتاڵیش بە گۆڵچی سەرەکی پێکهاتەکە دەستنیشانکراوە.
خ . ک