PM:11:16:06/08/2025
336 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لیڤەرپوڵ چاودێری دۆگلاس لویز دەکات و دەیەوێت کێبڕکێی گواستنەوەی بکات لەم هاوینەدا.
یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی ئەمساڵدا چەندین گرێبەستی گرانبەهای ئەنجامداوە بەمەبەستی بەهێزترکردنی پێکهاتەکەی بۆ وەرزی داهاتوو.
پێگەی دی کۆپی بەڕیتانی ئاشكرایکردووە، بەرپرسانی لیڤەرپوڵ وازیان لە گواستنەوەی یاریزانیتر نەهێناوە و بەردەوامن لەسەر ئەو پلانەی کەدایانڕشتووە بۆ ئەوەی پێکهاتەیەکی ئاگرین دروستبکەن.
ئەو پێگەیە بڵاویکردووەتەوە، یانەکەی پاڵەوانی وەرزی رابردووی پریمەر چاودێری بارودۆخی دۆگلاس لویزی ناوەڕاستکاری بەرازیلی لەگەڵ یانەی یۆڤانتۆس دەکات.
دەشڵێت، ئامانجی یانە ئینگلیزیەکە ئەوەیە کە گرێبەست لەگەڵ دۆگلاس لویس ئیمزابکەن تا لە وەرزی نوێدا ببێتە یەدەگێکی زۆر باش بۆ هێڵی ناوەڕاستی یانەکەیان.
رونیشیکردووەتەوە، لە ئێستادا مانەوەی لویز لە یۆڤانتۆس رێژەیەکی زۆر کەمە بەهۆی ئەوەی کە لەدەرەوەی پلانەکانی یانە ئیتاڵیەکەدایە و تەنانەت بەشداری راهێنانەکانیش ناکات، بەرپرسانی یۆڤانتۆسیشی بڕیاری فرۆشتنیانداوە.
خ . ک