ڤینیسیۆس بڕیاریداوە رکابەری پێرێز بکات

PM:10:57:06/08/2025

484 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڤینیسیۆس بڕیاریداوە رکابەری پێرێز بکات و جارێکیتر بۆی بسەلمێنێت کە باشترین یاریزانی یانەکەیەتی.

لە چەند هەفتەی رابردوودا رۆژنامەکان بڵاویانکردەوە کە ڤینیسیۆس جۆنیۆر چەندین جار ئۆفەری یانەکەی رەتکردووەتەوە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەبەرئەوەی داوای زیادکردنی مووچەکەی دەکات و دەیەوێت هاوشێوەی کیلیان مباپێ بێت بەڵام ئەو داواکارییەی لەلایەن فلۆرینتینۆ پێرێزی سەرۆکەوە رەتکراوەتەوە.

لە نوێترین پێشهاتدا، پێگەی مەدرید بەرشەلۆنە بڵاویکردووەتەوە، ڤینیسیۆس بڕیاریداوە بچێتە رکابەری و جەنگێکی گەورە لەگەل کەسی یەکەمی ناوی یانەی شاهانە کە پێرێزی سەرۆکە.

ئەو پێگەیە ئاشكرایکردووە، ئەستێرە بەرازیلییەکە پلانی ئەوەی داڕشتووە کە لە وەرزی نوێدا باشترین ئاستی خۆی پێشکەش بکات و جارێکیتر بیسەلمێنێت کە هەر خۆی ئەستێرەی یەکەمی ریاڵ مەدریدە.

نوسیویەتی، ئەو پلانەی ڤینیسیۆس لەپێناو ئەوەیە کە پێرێزی سەرۆک و سەرجەم ئەندامانی کارگێڕی ریاڵ مەدرید ناچار بکات مووچەکەی زیادبکەن لە بەرامبەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی.

رونیشیکردووەتەوە کە ئەم کارەی ڤینیسیۆس ژیرانە نییە چونکە رکابەری کردنی پێرێز کارێکی ترسناکە و هێڵی سوورە لەنێو یانەی شاهانە، چونکە پێشتر بینراوە کە چی بەسەر سێرجیۆ رامۆس و دی ماریا و ئۆزێلدا هاتووە.
خ . ک